Law


Law
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ به‌پێى په‌یكه‌رى كارگێرى په‌سه‌ندكراو پێك دێت له‌ دوو به‌شى سه‌ره‌كى ئه‌وانیش ( به‌شى یاسا و به‌شى گرێبه‌سته‌كان ) كه‌ راسته‌وخۆ كارى ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى .
تاكو ئێستا هیچ فه‌رمانبه‌رێك دانه‌نراوه‌ وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ وه‌ هه‌روه‌ها به‌شى یاساش كارانه‌كراوه‌ ته‌نها به‌شى گرێبه‌سته‌كان نه‌بێت كه‌ كارایه‌و كاره‌كانى به‌شى یاساش راده‌په‌رێنێت شان به‌شانى كاره‌كانى به‌شى گرێبه‌سته‌كان .
(به‌شى  گرێبه‌سته‌كانیش پێك دێت له‌و فه‌رمانبه‌ر و پسپۆریانه‌ى كه‌ له‌ فۆرمه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ ) .به‌ گشتى كارى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ڕاپه‌راندنى كاروبارى یاساى ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و نووسینگه‌كانه‌ وه‌كو (ئاماده‌ بوون له‌ دادگا وه‌كو نوێنه‌ر له‌ كاتى بوونى سكاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر نوسراوێك كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ كاروبارى یاسایى ناو فه‌رمانگه‌ ) ، وه‌كو ( به‌ڵێنامه‌ - ده‌ركردنى ئه‌نجومه‌نى لێكۆڵینه‌وه‌ .... هتد )
هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌كرێ گرتن و نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ست و ڕه‌زامه‌ندى گۆڕینى خانووى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و نووسینگانه‌ى كه‌ له‌ خانووى كرێدان .